لە ساڵی ٢٠٢٢ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ٤٨٩٥ پڕۆژەی پشكنیوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، كار و چالاكییەكانی ساڵی ٢٠٢٢ی ڕاگەیاند.
عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆكی دەستە، باسی لەو كارانە كرد كە لە دەستەی ژینگە ئەنجامدراون؛ هەر لە دەرچوونی ڕێنماییەكان و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان و پلانی كاركردنی داهاتوو و كردنەوەی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە و كردنەوەی فەرمانگەكانی سۆران و زاخۆ لە داهاتوودا .
دواتر گوتەبێژی دەستە سەرجەم ئەو ئامارانەی خستنەڕوو كە لە ساڵی 2022 لە بواری پاراستن و چاككردنی ژینگەدا كۆكراونەتەوە.
دواتر گوتەبێژی دەستە سەرجەم ئەو ئامارانەی خستنەڕوو كە لە ساڵی 2022 لە بواری پاراستن و چاككردنی ژینگەدا كۆكراونەتەوە.
لە بواری ڕەزامەندیدان بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، نیشتەجێبوون، بازرگانی، کشتوکاڵی، تەندرووستی... لە هەولێر ڕەزامەندی لەسەر ١٢٥٣ پڕۆژە دراوە. لە سلێمانی ٩٠٢ پڕۆژە ڕەزامەندی دراوەتێ و لە شاری دهۆك ٣٢٢ پڕۆژە و لە هەڵەبجە ١٨ پڕۆژە و لە ئیدارەی ڕاپەڕین ١٤١ پڕۆژە و و لە گەرمیان ٢٣٢ پڕۆژە رەزامەندییان پێدراوە. بەوەش كۆی گشتیی پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەكان كە مەرجەكانیان تێدابووە ٢٨٦٨ پڕۆژە بوونە.
لەڕووی ڕەتکردنەوە و پێنەدانی ڕەزامەندی بۆ پڕۆژەکان، کە لەگەڵ یاساو رێنماییەکانى تایبەت بە ژینگە نەگونجاون، لە هەولێر هیچ پڕۆژەیەك ڕەتنەكراوەتەوە. لە سلێمانى ١١ پڕۆژە، لە دهۆك ٣ پڕۆژە رەتكراونەوە. لە هەڵەبجەش هیچ پڕۆژەیەكی ڕەتكراوە نەبووە. هاوكات لە ئیدارەی ڕاپەڕین ١٣ پڕۆژە
و لە گەرمیان ٣ پڕۆژە ڕەتكراونەتەوە، بەوەش لە كۆی گشتییدا ٣٠ پڕۆژە رەتكراونەتەوە.
لە بواری كەیسە یاساییەكاندا، لە هەولێر ٦٦ كەیسی دادگا و ١٣ ئاگاداركردنەوە و 23 سزا و پێبژاردن و ٥٢٧ بەڵیننامە هەبوونە. لە شاری سلێمانییش، ٢٠٢ کەیسی دادگا هەبووە و ٣٧ کەیسی سزا و پێبژاردن و ٩١٠ کەیسی بەڵێننامە و ٢١٩ ئاگاداركردنەوە هەبوونە. لە شاری دهۆكیش، ٦٥٠ کەیسی بەڵێننامە و ٤٣ کەیسی پێبژاردن و سزا هەبوونە. لە هەڵەبجەش 8 كەیسی دادگا هەبووە. ٢٤ کەیسی بەڵێننامە و ٢١کەیسی پێبژاردن و سزا هەبووە. لە ڕاپەڕینیش ٣ کەیسی دادگا و ٦٥ بەڵێننامە هەبووە. لە گەرمیان ٢ کەیسی دادگا و ٨ سكاڵا هەبووە.
لە پرسی بەدواداچوونى لیژنەکان بۆ ئەو پڕۆژانەى ڕەزامەندیی ژینگەییان وەرگرتووە، بەمەبەستى جێبەجێکردنى مەرج و رێنماییە ژینگەییەکان. لە هەولێر ٧٣٤ پڕۆژە پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ کراوە، لە سلێمانی ١٩٠١ پڕۆژە، لە دهۆك ٢٠١٦ پڕۆژە، لە هەڵەبجە ٥٠ پڕۆژە، لەگەرمیان ٧٦ پڕۆژە، لە ڕاپەڕین ١١٨ پڕۆژە ڕەزامەندیی ژینگەییان وەرگرتووە. كۆی گشتیی ئەو پڕۆژانەى لەو ماوەیەدا پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ کراوە ٤٨٩٥ پڕۆژە بووە.
لەڕووی پشكنین لەتاقیگەکانى دەستەی ژینگە، كۆی گشتیی ژمارەى نموونەکان ٣٢٥٨ نموونە و کۆى گشتیى جۆرەکانى پشکنین ٢٨٨٢٨ پشکنین بووە.
لەبری سەوزکردن بۆ ئەو پڕۆژانەی پێش یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٠٨ ی ژینگە دامەزراون یان بەهەر هۆکارێک ڕەزامەندیی ژینگەییان وەرنەگرتووە و لەئێستادا کار دەکەن، شوێنی سەوزکردنیان نییە لە پڕۆژەکەدا، ١٥٥١٠٠ م٢ بووە کە دەکاتە زیاتر لە ٦٢ دۆنم.
هەروەها لەڕووی دۆزینەوەى هەلى کارو دامەزراندنى دەرچووانى ژینگە لە سەر پڕۆژەکانى کەرتى تایبەت، دواى وەرگرتنى ڕەزامەندیى ئەنجومەنى وەزیران و بەپێى ڕێنمایی (١)ى ٢٠٢٢، ٦٦ دەرچوو وەکو چاودێر لەسەر پڕۆژەکان دانراون.
هەروەها داهاتى کۆکراوەى گشت فەرمانگەکانی دەستە لە ماوەی شەش مانگدا ٩٣٥ ملیۆن و ٥٢١ هەزار دینار بووە.
ئەوەشی پەیوەندی بە هەڵمەتی هۆشیاری و پێدانى ڕێنمایی ژینگەیى بە چین و توێژەکانى کۆمەڵگا بە مەبەستى پاراستنى ژینگەى کوردستانەوە هەبووە، ١١٦٦ چالاكیی جۆراوجۆر كراون.