سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له شاندێكی پیشه‌سازی و بازرگانیی وڵاتی به‌لجیكا كرد
![](/media/20504/354054813_653766543461795_5651097518114573535_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133312820860000000)
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكه‌وتی ١٤ى حوزەیرانی ٢٠٢٣، ئه‌ندازیار عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی پیشه‌سازی و بازرگانیی وڵاتی به‌لجیكا كرد، كه پێك هاتبوون له تۆم هایه‌ر و لۆك ڤان لوڤێرن، كه به مه‌به‌ستی ئاشنابوون به یاسا و ڕێنماییه ژینگه‌ییه‌كان سه‌ردانی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته وێڕای خستنه‌ڕووی یاسا و ڕێنماییه ژینگه‌ییه‌كان، "ڕێبه‌ری وه‌به‌رهێنانی سه‌وز"ی پێشكه‌ش كردن، به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كه ئاره‌زوومه‌ندن له جێبه‌جێكردنیدا له چوارچێوه‌ی وه‌به‌رهێناندا کاری بۆ بکەن.