سه‌نته‌رێکی تایبەت بە پێگه‌یاندنی باڵنده‌ی هوبارا له هه‌رێمی كوردستان دادەمەزرێت
![](/media/20335/352368845_913904726365036_399618704654250488_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133306419060000000)
رۆژی چوارشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می نێوان ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌شاره‌زایان كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به باسكردنی هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری زۆركردن و پێگه‌یاندن و چاودێریی و پاراستنی باڵنده‌ی هوبارا له‌هه‌رێمی كوردستان، ئەوەش به‌ڕه‌چاوكردنی رێکكه‌وتننامه‌ی سایتس و رێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه.
بڕيار وایه له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوودا تیمی ته‌كنیكی هاوبه‌ش و تایبه‌ت به‌و بواره هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان ده‌ست پێ بكات