دەستەی ژینگە داوا لە وەزارەت و دەستەکانی دیکە دەکات هاوکارییی ژینگەیی لەگەڵدا بکەن
![](/media/18546/333969825_733958281440662_5782867086929584024_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133221262410000000)
ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌سته و وه‌زاره‌ته‌كانی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا دیاری کرد.
ڕۆژى سێشەممە، ڕێكه‌وتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ده‌سته و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ت بوو به دیاریكردنی ئه‌رك و كاره‌كانی هه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی تایبه‌تن به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له هه‌ردوو بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه گهرمكەرهكان و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ کاریگەرییەكانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا.
دەستەى ژینگە کار لەسەر ئەوە دەکات بە هاوبەشی و هەماهەنگیی وەزارەت و دەستەکانی دیکەى حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی ژینگەیی جێبەجێ بکات.