سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له شاندی پڕۆژه‌ی تێنوێتی عێڕاق كرد
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له شاندێكی دامه‌زراوه‌ی (بحر العلوم) به سه‌رۆكایه‌تی د.مه‌هدی ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری (پڕۆژه‌ی تێنوێتی عێڕاق) كرد.
دامه‌زراوه‌ی (بحر العلوم) ماوه‌یه‌كه له ڕێگه‌ی چه‌ندین وۆڕكشۆپ و دیداره‌وه به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌سته و زانكۆكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی یاسایی و ته‌كنیكی ده‌كه‌ن بۆ كێشه‌ی ئاو له‌عێڕاق.
لە دیدارەکەدا به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی تێنوێتی عێڕاق، سوپاسی هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراوه فه‌رمی و رێكخراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد کە هاوئاهه‌نگن له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌یان.