سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له‌شاندێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد
![](/media/23784/405499604_745342990970816_9070951179109258510_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133452461390000000)
رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له ره‌گه‌ز رەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و شاندێكی یاوه‌ری کرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌هه‌ماهه‌نگیی نێوان وەزارەتی پەروەردە و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرا .
بایه‌خدان به پڕۆژه‌ی سه‌وزكردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی له‌بری سه‌وز له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه رێژه‌ی سه‌وزایی پێویستیان ئه‌نجام نه‌داوه به‌پێی رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان.