ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كات
ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هەرێمی کوردستان هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كات.
رۆژی چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كرد کە تیایدا هەریەک لە د.كه‌نار فازڵ هیدایه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی په‌ره‌پێدان له‌وه‌زاره‌تی پلاندانان و هه‌ڵكه‌وت عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باخداریی و دارستان و پاوان له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئامادەی بوون.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به باسكردن له پڕۆژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كان و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌هه‌رێمی كوردستان.