سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه پێشوازیی له‌شاندێكی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی ته‌لارسازیی ئه‌ڵمانیا كرد
![](/media/23213/396541799_732452312259884_689036275854680954_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133432059820000000)
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی تسرینی یەکەمی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی ته‌لارسازیی ئه‌ڵمانیا کرد.
سەردانەکە له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون بوو، و له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك دیدار‌و كۆڕ‌و سیمیناریان ئه‌نجام دا.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه، پێشنیازی بۆ كردن كه نوێنه‌رایه‌تی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیی خێرا و فراوان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژینگه له بواری بیناسازیی سه‌وز و ته‌لارسازیی ژینگه‌ییدا