سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه پێشوازیی له‌شاندێکی یۆنامی كرد
رۆژی پێنجشەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌شاندی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق (یۆنامی) كرد.
شاندەکە پێكهاتبوون لە پاتریك كیزیت، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌رێمایه‌تیی بۆ هاوئاهه‌نگیی كاروباری گه‌شه‌پێدان له هه‌ولێر و، ئوسامه پۆڵص، به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگیی.
له‌دیداره‌كه‌دا ئه‌و بڕگه و بابه‌تانه خرانه‌ڕوو كه (یۆنامی) ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌بواری (١٧) ئامانجه‌كه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئاسهوارهكانییدا.
له‌كۆتاییشدا بڕیار درا درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان بدرێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و گه‌یشتن به‌قۆناغی هاوكارییكردنی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كهدهستهی ژینگه پێشكه‌شی (یۆنامی) كردن.