سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه و كونسوڵی ئیتاڵیا باسیان له‌وه‌به‌رهێنانی ژینگه‌یی له هه‌رێمی كوردستان كرد
رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له میكێلی كامێڕۆتا، كونسوڵی ئیتاڵیا كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا باس له‌و پڕۆژانه‌ی وڵاتی ئیتاڵیا كرا كه ده‌یانه‌وێت له‌هه‌رێمدا ئه‌نجامی بده‌ن و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ش (رێبه‌ری وه‌به‌رهێنانی سه‌وز)ی پێشكه‌ش كردن بۆ هاندانی كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كان بۆ وه‌به‌رهینانی ژینگه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان.
پاشان پێكه‌وه پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌یان كرده‌وه كه به‌هاوبه‌شی نێوان ده‌سته‌ی ژینگه‌و ئۆفیسی كوردستانی رێكخراوی (فۆكسیڤ)ی ئیتاڵیی رێكخرابوو بۆ خاتوو رانیا یاقوب.
دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌و كونسوڵی ئیتاڵیا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دوان له‌باره‌ی گرنگیی بایه‌خدان به‌ژینگه له‌سه‌رده‌می گۆڕانی كه‌ش و هه‌وادا.