سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له‌شاندێكی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا كرد
رۆژی سێشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌شاندێكی كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا کە پێکهاتبوون لە ئان مایسۆن، سه‌رۆكی به‌شی كاروباری سیاسیی و ئابووری و ئه‌لێكسانده‌ر بێلا، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئابووری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه تیشكی خسته‌سه‌ر دوایین هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری جێبه‌جێكردنی به‌شێك له ئه‌ركه‌كانی نێو به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه نیشتمانییه‌كان وه‌ك پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بهرێككهوتنامهی پاریسی تایبه‌ت به‌گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.