ده‌سته‌ی ژینگه و شاندێكی ڕێكخراوی جیهانیی خۆراك پرسی ڕووبەڕووبوونەوەى گۆڕانی کەشوهەوایان تاووتوێ کرد
![](/media/22651/387823024_719258026912646_8807753075104777596_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133413076610000000)
ڕۆژی ٨ ى تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پلاندانان و به‌ڕێوه‌به‌رانی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته و فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری و فه‌رمانگه‌ی هۆشیاریی ژینگه‌یی، پێشوازیی له شاندێكی ڕێكخراوی جیهانیی خۆراك به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی ره‌زا قوره‌یشی، نوێنه‌ری رێكخراوی ناوبراو له عێراق به مه‌به‌ستی باسكردن له‌و پڕۆژانه‌ی ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له هه‌رێمی كوردستان کرد.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی پلاندانان و ده‌سته‌ی ژینگه بۆ تاووتوێكردنی پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ناوبراوه‌وه بکرێت.