سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه به‌شداریی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی قوتابخانه‌ی ژینگه‌یی کرد
![](/media/23067/395210390_728429815995467_136766131962202959_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133425530450000000)
رۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان و سه‌رۆكی رێكخراوی ئاڤیار و نوێنه‌رانی لایه‌نه ژینگه‌ییه‌كان له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، به‌شداریی کرد له رێوڕه‌سمی پڕۆژه‌ی قوتابخانه‌ی ژینگه‌یی كه به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی ٢١ قوتابخانه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌زموونی پڕۆژه‌ی قوتابخانه‌ی ژینگه‌یی له‌وڵاتانی جیهان و، هیوای خواست ئه‌م ئه‌زموونه به‌ده‌ست له‌گشت پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتن بهێنێت.