Skip to the content

عه‌بدولڕه‌حمان سدیق پێشوازی له ‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای (تای چی هۆڵدینگ)ی ژاپۆنی كرد

*سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای (تای چی هۆڵدینگ)ی ژاپۆنی كرد

رۆژی یەکشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ ئیكۆنی یاساسوشی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای (تای چی هۆڵدینگ)ی ژاپۆنی کرد.
له‌و دیداره‌دا كه‌ شڤان جاف، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیا ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان ناونیشانی پێنج پڕۆژه‌ی له ‌بواره‌ جیاجیاكاندا خسته‌ڕوو.
له‌لایەن خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وێڕای پشتگیریی ته‌واوی بۆ پڕۆژه‌كان، داوای لێكردن ورده‌كاریی زیاتر بۆ ده‌سته‌ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌ر دیدی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ جێبه‌جێكاره‌كان.