ده‌سته‌ی ژینگه داوا دەکات به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان ڕۆڵی زیاتر لە پرسی کەشوهەوای هەرێمی کوردستاندا ببینێت
![](/media/21999/375832638_701043065400809_3945895383526573046_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133385409910000000)
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌داواداچوونی كار و چالاكییه‌كانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
ڕۆژى ٦ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئه‌ندازیار عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له ئهبیجێت بههاتاچاڕجی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌داواداچوونی كار و چالاكییه‌كانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان له هه‌رێمی كوردستان كرا و داوا كرا به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان ڕۆڵی زیاتر و ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت له پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له هه‌رێمی كوردستان.