سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له تیمی لیده‌رشیپ رێسپی كرد
ڕۆژی ٦ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئه‌ندازیار عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له تیمی لیده‌رشیپ رێسپی كرد كه به مه‌به‌ستی یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی تۆڕی ئای ڤی ئێڵ پی عێڕاق سه‌ردانی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان كرد و بانگهێشتنامه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ده‌سته كرد بۆ به‌شداربوون له دیالۆگی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا له هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت.