هه‌رێمی كوردستان پلانی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دادەڕێژێت
![](/media/22268/379986896_707344098104039_3050273889427359455_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133394958170000000)
ده‌سته‌ی ژینگه و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ماهه‌نگی له دانانی پلانی خۆگونجاندنی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بە گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دەکەن.
ڕۆژی ١٧ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی وۆركشۆپی دانانی پلانی خۆگونجاندنی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌واى كرد كه نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و نوێنه‌رانیان له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و نوێنه‌رانی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ی بوون.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، ئاماده‌بووان ڕه‌شنووسی پلانی خۆگونجاندنی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و کاریگەرییەکانی له هه‌ر سێ بواری كشتوكاڵ و ئاو و فره‌چه‌شنیی زینده‌وه‌ران تەواو دەکەن.