ده‌سته‌ی ژینگه به‌شداریی له یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی تۆڕی IVLP ی عێراقدا كرد

ڕۆژى ١٧ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئه‌ندازیار عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بە ئاماده‌بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئەکادیمیست و ڕۆشنبیران، به‌شداریی له یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی تۆڕی IVLP ی عێراق كه بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمریکا ئەنجام درا، کرد.
تیایدا گفتوگۆی تێروتەسەل و ڕێگاچارەسەرەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا خرایە ڕوو، وه‌ك كێشه‌یه‌كی جیهانی و نێوخۆیی کە پێویستە بە شێوەیه‌كی زانستی و به هه‌ماهه‌نگیی نێوان گشت دامەزراوەكان بیر له ڕێگه‌چاره‌كانی بكرێته‌وه.