دیدگایه‌کی هاوبه‌ش بۆ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا ئاماده دەکرێت
به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق، دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی داهاتووی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ئاماده ده‌كه‌ن.
رۆژی یەکشەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی نێوان ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاقی كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه داوای له‌نوێنه‌رانی ده‌سته و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد راوبۆچوونی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ناویانه له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راوبۆچوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاقدا دیدگایه‌كی هاوبه‌ش ئاماده بكرێت بۆ كۆنگره‌ی داهاتووی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه له كۆتایی ئه‌مساڵ لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوە دەچێت.