سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له شاندێكی ڕێكخراوی ناشناڵپاركی هه‌ڵگورد سه‌كران كرد
ڕۆژى ٤ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئه‌ندازیار عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی ڕێكخراوی ناشناڵپاركی هه‌ڵگورد سه‌كران كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین قۆناغی ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی نوێی پارێزراوه سروشتییه‌كان كرا كه هه‌موو قۆناغه‌كانی بڕیوه و ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوه و له داهاتووشدا ڕۆڵی زیاتری ده‌بێت له به‌فه‌رمیكردنی پارێزراوه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی ڕێكخراوه‌كان كرا له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سۆران بۆ پرسه‌كانی ژینگه له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.