Skip to the content

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تاببەت بە كۆنگره‌ی داهاتووی تایبه‌ت به‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌ڕێوه‌ چوو

رۆژی دووشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبەت بە وه‌رگرتنی ڕاو بۆچوونی ژماره‌یه‌ك له ‌خاوه‌نكارانی كه‌رتی تایبه‌ت و گه‌نجان و رێكخراوه‌كان و خوێندكارانی به‌شی ژینگه‌ کرد.
 
ئامانج لە کۆبوونەوەکە ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ڕه‌شنووسی دیدگای هاوبه‌ش بۆ كۆنگره‌ی داهاتووی تایبه‌ت به‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا له‌وڵاتی ئیمارات به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق ئامادەی بوون.