هه‌نگاوه كردارییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی ڕیسایكلینی قیری به‌كارهاتووی شه‌قامه‌كان خرایه ڕوو
ڕۆژی سێشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٤، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی ئه‌نجومه‌نی باڵای ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕاوێژكارانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، ئامادەی بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای خستنه‌ڕووی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه، له‌لایه‌ن دكتۆر سیروان بابان، ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوه كردارییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی ڕیسایكلینی قیری به‌كارهاتووی شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن دكتۆر ئاگرین عه‌بدولڵا بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشتهجێكردنەوە خرایە ڕوو، له‌كۆتاییشدا سه‌رۆكی ده‌سته بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرانی دایه‌وه.