سه‌رۆكی ده‌سته سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی كرد
ڕۆژى چوارشه‌ممه 14ــى شوباتى 2024، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تيی هه‌رێم، نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و ڕێكخراو و ئهكادیمیيهكان، سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی كرد.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌نجومه‌ن تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌شداریی شاندی هه‌رێم له كۆنفرانسی لایه‌نه‌كان (كۆپ28)ــی ساڵی 2023، و ئاماده‌كارى بۆ كۆنفرانسی تشرينى دووه‌مى ئه‌مساڵ (كۆپ29)، له‌ڕێگه‌ی پێكهێنانی تیمێكی ئامادهكارهوه.