سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه پێشوازیی له سەعدیە فەلیح كرد
![](/media/25050/426273400_790244549813993_6472969703759103179_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133517766380000000)
رۆژی سێشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لە سەعدیە فەلیح حەسون، سه‌رۆكی رێكخراوی پێكه‌وه بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگه كرد كه به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك له پڕۆژه پهروهردهیيهكانی رێكخراوه‌كه‌یان سه‌ردانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگەیان کردبوو.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه وێڕای ده‌ستخۆشی كردن سەعدیە فەلیح، ئاماده‌یی ده‌سته‌ی نیشان دا بۆ هاوكارییكردن له‌و چالاكییه‌ی كهپێشنیاز كراوه له‌مانگی نیسانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.