سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه پێشوازیی له‌شاندێكی كۆمپانیای جودای جێنه‌ڕاڵ كرد
![](/media/25049/425767321_790245359813912_3216190419067320527_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133517764850000000)
رۆژی سێشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌شاندێكی كۆمپانیای جودای جێنه‌ڕاڵ كرد.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان پڕۆژه‌ی ریسایكلینی پاشماوه‌كانیان خسته‌ڕوو و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگەش وێڕای خستنه‌ڕووی چه‌ند تێبینییه‌ك، شاندی میوانی رێنمایی كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی هه‌رچی زووتری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌یان.