Skip to the content

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ پێشوازیی له‌شاندێكی كۆمپانیای جودای جێنه‌ڕاڵ كرد

رۆژی سێشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌شاندێكی كۆمپانیای جودای جێنه‌ڕاڵ كرد.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان پڕۆژه‌ی ریسایكلینی پاشماوه‌كانیان خسته‌ڕوو  و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگەش وێڕای خستنه‌ڕووی چه‌ند تێبینییه‌ك، شاندی میوانی رێنمایی كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ده‌بنه‌ هۆی هه‌رچی زووتری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌یان.