سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته بۆ مادده تیشكاوه‌ره‌كان لە فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی زاخۆ و ئیداره‌ی راپه‌ڕین دانرا
![](/media/24572/418309026_772784491559999_7368580362039790650_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133493032090000000)
ڕۆژی سێشەممە ٩یکانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌شاندێكی ناوه‌ندی خۆپاراستن له‌تیشكی سه‌ر وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق کرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سوپاسی هه‌ماهه‌نگیی و دانانی سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته له‌مادده تیشكاوه‌ره‌كان له‌فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك له‌ساڵانی رابووردوودا کرد ، و هه‌روه‌ها سوپاسی هاتنی ئه‌مجاره‌شی كردن بۆ دانانی هه‌مان سیستم له‌فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی زاخۆ و ئیداره‌ی راپه‌ڕین،و پیشنیازی دانانی سیستمهكهشی كرد له‌هه‌نگاوی دواتردا له‌هه‌ر یه‌ك له‌فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران.