Skip to the content

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نج و گۆڕانی كه‌شوهه‌وای كرده‌وه‌

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ى ته‌مووزى ٢٠٢٤، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له‌ كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نج و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كرد، كه‌ له‌لایه‌ن كونسولخانه‌ی به‌ریتانیا و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ و یه‌كێتيی شه‌تره‌نجی كوردستان، بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ لاوانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگه‌كانی عێراق و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ ڕێك خرابوو.
له‌ گوته‌یه‌كدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی هزری ئازاد و بیركردنه‌وه‌ی قووڵ و داهێنانی لاوان و گه‌نجان، له‌ بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.