سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنى ژینگە پێشوازی لە شاندێكی كۆریای باشوور كرد
ڕۆژى دووشەممە ٨ى تهممووزى ٢٠٢٤، ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنى ژینگەی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی كۆریای باشوور كرد، كە بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەك، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی دیكەش كۆبوونەوەیان دەبێت. بڕیارە بهيانى سێشهممه ٩ى تهممووزى ٢٠٢٤، كۆبوونەوەیەكی فراوانیان هەبێت لە دیوانی سەرۆكایەتيی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ خستنەڕووی میكانیزمی پرۆژە و كارەكانیان.