سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌رپه‌رشتیی كردنه‌وه‌ی پاركی "ژینی نوێ"ی كرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كردنه‌وه‌ی پاركی (ژینی نوێ)ی كرد، له سنووری شاره‌وانی داره‌توو، كه به‌پێی ڕێنماییی ژماره ١ی ساڵی ٢٠٢٤ و له‌بری سه‌وزكردن له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێره‌وه، داوا له كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم کرابوو.
شایانی باسه له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پاركه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر و نوێنه‌ری كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم و سه‌رۆكی شاره‌وانی داره‌توو، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌سایه‌تییه‌كان ئاماده‌بوون.