سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه به‌شداری له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به وزه و گه‌شه‌پێدان کرد
![](/media/27326/447843360_864393435732437_2112407716194022605_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133621324290000000)
ڕۆژی چوارشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ژینگه‌وه، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومی و ئه‌كادیمی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی جیهانه‌وه، به‌شداری له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به وزه و گه‌شه‌پێدان کرد.
شایانی باسه كۆنفرانسه‌كه له‌لایه‌ن په‌یمانگەی ئه‌رجای نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێتیی زانكۆكانی جیهان و زانكۆی نۆڵێج و ڕێكخراوی ئیكۆوه، ئاماده‌كاری بۆ كراوە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.