سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژينگه پێشوازی له شاندێكی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق كرد
ڕۆژى دووشه‌ممه ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق كرد، به مه‌به‌ستی كاراكردنی فۆڕمی زانیاری، له‌باره‌ی ڕووبه‌ری دارستان له هه‌رێمی كوردستان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ژینگه هاوكاریان بوو بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وردتر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيی گشتيی دارستان و باخداری و پاوان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.