سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له كونسولی گشتیی كۆماری ئه‌رمینیا كرد
![](/media/26805/436000827_854627250042389_1935358918380055361_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133607545650000000)
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٤، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئهندرانێك هارووتوینیان، كونسولی گشتیی كۆماری ئه‌رمینیا به‌وه‌كاله‌ت کرد.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگە، تیشكی خسته سه‌ر پێكهاته‌ی ده‌سته و یاسا و ڕێنماییه ژینگه‌ییه به‌ركاره‌كان، كونسولی گشتیی ئه‌رمینیاش باسی له‌و بوارانه كرد كه كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت له كۆماری ئه‌رمینیا خوازیارن و ده‌توانن وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه (ڕێبه‌ری وه‌به‌رهێنانی سه‌وز)ـی پێشكه‌ش به كونسولی گشتی كرد، كه ده‌یان پرۆژه‌ی ژینگه‌یی له‌خۆ گرتووه و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی ژینگه‌وه ئاماده كراوه.