به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی کەشوهەوا "پلانی نێوخۆییی خۆگونجاندن" ڕاگه‌یەندرا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، و نوێنەرانی هەر یەک لە وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقی فیدراڵ، به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان، وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شدارییان له ڕاگه‌یاندنی (پلانی نێوخۆییی خۆگونجاندن)ـی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له هه‌رێمی كوردستان کرد، كه چه‌ندین پرۆژه له‌خۆ ده‌گرێت، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.