تیمی "ڕێكاره نێوخۆییه گونجاوه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كان" ده‌ست به كاره‌كانى ده‌كات
ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٣٠ى ئايارى ٢٠٢٤، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتيی ده‌ستپێكی كاره‌كانی تیمی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی (ڕێكاره نێوخۆییه گونجاوه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كان) كرد.
تیمی ئاماده‌كاری ئه‌م پلان و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه بۆ ئه‌م ڕێكاره، به هه‌ماهه‌نگیى ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقی فیدڕاڵ و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان ده‌بێت كه دكتۆر سیروان بابان هاوكارییان ده‌كات له‌م پرۆژه‌یه‌دا.
شایانی باسه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته گازییه گهرمكارهكاندا، كار له‌سه‌ر سێكته‌ره‌كانی نه‌وت و غاز و كاره‌با و گواستنه‌وه و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و پاشماوه‌كان و نیشته‌جێكردن ده‌كرێت.