سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له تیمێكی دامه‌زراوه‌ی داراییی نێوده‌وڵه‌تی کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له تیمێكی (دامه‌زراوه‌ی داراییی نێوده‌وڵه‌تی)ی ئه‌ندام له گرووپی بانكی نێوده‌وڵه‌تیی، كه گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی گه‌شه‌پێدانی جیهانییه له وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو، بۆ كاراكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و وەرگرتنی زانیاریی ژینگەیی، بۆ بنیاتنانی شاری پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه و تیمی هونه‌ریی ده‌سته، ورده‌كاریی زیاتریان خسته‌ڕوو له‌باره‌ی یاسا و په‌یڕه‌وو رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان له‌بواری بنیاتنانی شاری پیشه‌سازیی و مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كانی.