سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ کرد
![](/media/26823/441656630_855264016645379_7373282380058697065_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133607745170000000)
ڕۆژی سێشەممە ٢١ـی ئایاری ٢٠٢٤، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لە د. مونا یاقۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش، باس له په‌یوه‌ندی نێوان ژینگه و مافه‌كانی مرۆڤ كرا، له‌به‌ر ڕۆشناییی مادده‌ى ٣٣ی ده‌ستووردا، كه تێیدا هاتووه؛ هه‌موو كه‌سێك مافى ژیانى له ژینگه‌یه‌كى سه‌لامه‌تدا هەیە، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت پاراستنى ژینگه و زینده‌جۆره‌كان و پاراستنیان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.