سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له شاندێكى ئيتاڵيايى بوارى گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی كرد
![](/media/27003/441873963_859065172931930_3317579022380911028_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133613527770000000)
ڕۆژى دووشه‌ممه ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مارسێللۆ نۆتاریانی، شاره‌زای ئیتاڵیايى له بواری گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی و شاندی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگە باسی له خراپ به‌كارهێنانى گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی كرد كه به‌هۆی نه‌بوونی ڕه‌فتاری ژینگه‌یی لای گه‌شتیارانه‌وه زۆر جار زیان به ژینگه و پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌گه‌یه‌نرێت، بۆیە هۆشیاری و یاسا و ڕێنمایی لەم بوارەدا بە پێویست زانی.