پلانی وه‌به‌رهێنانی كه‌شوهه‌وا له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا
![](/media/26808/436234036_853933423445105_6912380176744010481_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133607547120000000)
ڕۆژى يه‌كشه‌ممه ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژینگه، به ئاماده‌بوونی دكتۆر محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌یان سامی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت، بۆ كاروباری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و نوێنه‌رانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ گه‌شه‌پێدان و ئه‌ندامانی ليژنه‌ی ته‌كنیكی لە نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان، به‌شداری له كردنه‌وه و ڕاگه‌یاندنی وۆركشۆپی گه‌شه‌پێدانی پلانی وه‌به‌رهێنانی كه‌شوهه‌وا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
شایانی باسه پلانی وه‌به‌رهێنانی كه‌شوهه‌وا له هه‌رێمی كوردستان، بەشێکە لە هه‌وڵەکان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و خۆگونجاندن له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به ڕێككه‌وتننامه‌ی پاریسه‌وه.