سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژينگه پێشوازی له شاندێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی كرد

ڕۆژى دووشه‌ممه ٢ى ئهيلوولى ٢٠٢٤، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژينگه، پێشوازی له شاندێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی(UNIDO) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان تیشكیان خسته سه‌ر سروشتی كاره‌كانیان و داوای دانانی نوێنه‌رێكی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان كرد، بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژينگه وێڕای سوپاس و پێ‌زانین، پێشنیازى شانده‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد و هیوای خواست له داهاتوودا یاداشتنامه‌ی لهيهكتێگهیشتن له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت، بۆ سوودوه‌رگرتن له بوارى ته‌كنۆلۆژیای دۆستی ژینگه.