پێویستە پشکنینە تیشکاوەرییەکان بە ڕەزامەنديی دەستەی پاراستن و چاككردنى ژینگەی هەرێم بکرێت

بەبێ هەماهەنگیى دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، وەکوو لایەنی تایبەتمەند، نابێت هیچ جۆرە پشکنین و کارێکی چاودێری لە بابەتی ئەتۆمی، تیشکاوەری، کیمیایی و بایلۆجی بکرێت.
هەروەها سەبارەت بە مامەڵەی دامودەزگهکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ليژنەکانی پشکنینی حکومەتی فیدڕاڵی، پێویستە بە ڕەزامەندی و ئاگهداری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.