سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه سه‌رپه‌رشتيى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى كرد

ڕۆژى دووشه‌ممه ٦ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٥، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتيی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنى ژینگه و تیمی ته‌كنیكی له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به وه‌رگرتنی بۆچوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكداریی نیشتمانيی عێراق تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.