Skip to the content

سەرۆکی دەستەی ژینگە لەگەڵ وەفدێکی مافی مرۆڤی نەمسا كۆبووەوە

عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی دەستەی ژینگە، پێشوازی لە وەفدێکی وڵاتی نەمسا بۆ مافی مرۆڤ و فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا لەم وڵاتە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆژەیەکی توێژینەوەی پەیوەست بە کواڵێتی هەوای هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا و وڵاتانی تری ئەوروپیش لەڕووی ژینگەییەوە بە گرنگ زانرا؛ بەتایبەت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە ژینگەییەکان کەوا ڕۆڵیان لە کەمکردنەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی کەش و هەوا دەبێت؛ چونکە ڕەنگە لە داهاتوودا ئەم کاریگەرییانە بۆ کۆچی ژینگەیی، خواروو و ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان هۆکار بن.