ڕۆژی شەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەریەک لە حکومەتی کۆریای باشوور و بەڕێز چۆی کوانگ ژین کونسوڵی گشتییان لە هەرێمی کوردستان و ئەوانەش کە بەشداربوون بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنادا.
هەواڵەکان
لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، دابان شەدەڵە وەک جێگری بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە دەستبەکاربوو
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/٨/٢٠٢٠، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو بەڕێز دابان شەدەڵە، نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا وەک جێگری بەرپرسی فەرمانگە دەستبەکاربوو.