Skip to the content

هەواڵەکان

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی گەیشتە هەرێمی کوردستان

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هەولێر پێشوازی لە خاتوو ڕۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتیی یوئێن بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی و خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن بۆ عێراق و بەرپرسی ئۆفیسی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد.

حكومەتی هەرێم و بەرنامەی خۆراکیی جیهانی هاوكاریی ئاوارە و پەنابەران دەكەن

باس لە بارودۆخی كشتوكاڵی و كەشوهەوا و پەنابەر و ئاوارەكان كرا.

سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی بەریتانیا لە هەرێم دەکات

بەرپرسی فەرمانگە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە تازەکەیدا بۆ خواست، هاوکات پشتیوانی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خستەڕوو بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەتەواوی بوارەکان لە پێناو سوودو بەرژەوەندی هەردوولا.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و کونسوڵى گشتیى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا جەختیان لە هاوكاری و كاری پێكەوەیی كردەوە

لە کۆبوونەکەدا باس لە بارودۆخى گشتیی هەرێمى کوردستان و عێراق کرا و تیشک خرایە سەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمى کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا.

هەرێمی كوردستان و یەكێتیی ئەورووپا بەردەوامی بە پەیوەندی و هاوكارییەكان دەدەن

بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیى ئەوروپا لە هەرێم باسى لە ئەرک و چالاکییەکانی نووسینگەکەیان لە هەرێم کرد و هیواى خواست لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرکەوتووانە کاربکەن.

هەرێمی كوردستان و ئوردن پەرە بە پەیوەندیی بازرگانی و پەروەردە و خوێندنی باڵا دەدەن

هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئوردن پەرە بە پەیوەندییە فرەلایەنەكان دەدەن.

سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی شانشینى ئوردنى هاشمى لە هەرێم دەکات

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی ئەمنی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکە بەگشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هاوکات تیشکیان خستەسەر دۆخی ناوخۆیی و گشتیی لە هەرێم.