Skip to the content

هەواڵەکان

پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە ڕۆژنامەنووسێکی چیکی و فۆتۆگرافەرێکی فەرەنسی کرد کە لەسەر مێژووی کورد دەنووسن

لە دیدارەکە شاندى میوان پوختەیەکیان لەسەر پڕۆژەکەیان پێشکەشکرد کە دەرکردنى کتێبێکى گەورەى بەراوردکارییە بە هەردوو زمانى کوردى و فەڕەنسى سەبارەت بە پێشووەچوونەکانى هەرێمى کوردستان لەسەرجەم بوارەکان بە بەراورد لەگەڵ ساڵى ١٩٩١.

پەیوەندییەکانى دەرەوە و کونسوڵی گشتی تورکیا باسیان لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان کرد

لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا بە تایبەتی و لەو بارەیەوە ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان کران و خواستی پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دووپات کرایەوە.

کونسوڵى گشتى هیندستان سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد

لە دیدارەکەدا دواى بەخێرهاتنى کونسوڵى گشتى و شاندی یاوەرى، سەفین دزەیی تیشکى خستە سەر ڕۆڵى بەڕێزیان کە لە ماوەى کارکردنى لە هەرێمى کوردستان خزمەتێکى بەرچاوى کردووە لە برەودان بە پەیوەندى دوو لایەنە لە نێوان هەرێمى کوردستان و ووڵاتى هیند.

بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى گشتیى ئەمریکا کرد

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز خاتوو بەیان سامى عەبدولرەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا ئامادەبوو. بەرپرسی فەرمانگە باسی لە پەیوەندی دێرین و دۆستانەی نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکا کردو بایەخی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی لەبوارە جیاجیاکان کرد.

سەفین دزەیی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە USIP کۆبووەوە

گفتوگۆی بابەتە هەرێمی و جیهانییەکان، چالاکییەکانی ئێستا و پڕۆژەکانی USIP لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگی و بایەخی سەقامگیریی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی متمانە و ئاشتی لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکان کرایەوە.

سەفین دزەیی لەگەڵ ژمارەیەک کونسوڵی فەخریی وڵاتان لە هەرێم کۆبووەوە

‏لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و پەرەسەندنەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم لەگەڵ دنیای دەرەوە کرا. هاوکات تیشک خرایە سەر کار و ستراتیژی حکومەتی هەرێم بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان.

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکەین

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.

پەیوەندییەکانی دەرەوە و جێگری باڵیۆزی سوید تاووتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان کرد

لە میانى دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندیی دۆستانەى نێوان حکومەتى هەرێم و وڵاتى سوید و باس لە پتەوکردنى زیاتری پەیوەندییەکان کرا.