Skip to the content

هەواڵەکان

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە (بەوەکالەت) پێشوازى لە باڵیۆزى ژاپۆن لە عێراق کرد

باڵیۆزى ژاپۆن ئاماژەى بە سەقامگیرى و ئارامى و بەرەوپێشچوونی هەرێمى کوردستان لەزۆر لایەنەوە کرد. هاوکات ئاماژەى بە هاوکارییەکانى ژاپۆن لە عێراق و هەرێمى کوردستان لەرێگەى ئاژانسەکانی حکومەتى ژاپۆن و رێکخراوە ناحکومیەکان و نەتەوە یەکگرتووەکانیش، کرد.

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کونسوڵی گشتی هۆڵەندا کۆبونەوە

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هانس ئاکربۆم، کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەولێر کۆبۆوە. لە دیدارێکدا تیشکیان خستە سەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوولا .