Skip to the content

هەواڵەکان

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى گشتى بەریتانیا و شاندی یاوەری کرد

لە کۆبوونەوه‌یه‌کدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا لە بوارى کلتوورى و پەروەردەیى و بازرگانى و ئابوورى کرا .

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی یۆنان و شاندی یاوەری کرد

کونسوڵی گشتی یۆنان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دووبارە سەردانیکردنەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باسی لە کاروچاڵاکییەکانی کونسوڵگەری گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە یەکەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی هاوینەى بۆ دیپلۆماتکاران ساز کرد

 بە ئامادەبوونى سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت و ژمارەیەک لە بەرپرسان و کونسوڵ و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە یەکەمین ئاهەنگى پێشوازی ساڵانەی هاوینەى بۆ دیپلۆماتکاران سازکرد.

سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد


باڵیۆزی سوید لە عێراق ستایشی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی کار و چاڵاکییەکانی باڵیۆزخانە و نووسینگەی باڵیۆزخانەی سوید لە هەرێمی کوردستان.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید کۆبووەوە

لە كۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید و وەزارەتی دەرەوەی سوید کرا.

سەفین دزەیى پێشوازى لە شاندێکى دیپلۆماسی و بازرگانى کۆماری هیند کرد

ئەندامانى شاندى بازرگانى و پیشەسازی پەیوەست بوون بە کەرتەکانی تەندروستى و کشتوکاڵ و وزە و خۆراک و پیشەسازى و ئاودێرى و کەلوپەلى ناوماڵ، بڕیارە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە بە مەبەستى وەبەرهێنان و بازرگانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

سەفین دزەیی لەگەڵ نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی دیدارێكی ئه‌نجام دا

نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەر هاریکارییەک و کارئاسانیکردنیان  بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان و هاوکات دوایین پڕۆژە و کاروچاڵاکییەکانی ڕێکخراوەکەی خستەڕوو.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کونسوڵگەری ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان كرد

لە کۆبوونەوەیه‌کدا، تیشکخرایە سەر پەیوەندى دۆستانەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و هەرێمى کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى و ئابوورى و ئاسایش لە هەرێمى کوردستان و عێراق.

سەفین دزەیی پێشوازی لە بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوین لە پەیمانگەی ئاشتی ئەمەریکی (USIP) کرد

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستا و بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوین لە پەیمانگەی ئاشتی ئەمەریکی (USIP) ، تیشکیان خستەسەر کاروچالاکی و پڕۆژەکانی پەیمانگه‌کە و کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە عێراق و ناوچەکە. 

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی کۆبووەوە

 بەرپرسی ڕێکخراوی سپارک سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هاوکاریەکانی حکومەتی هەرێمی کرد لە پشتگیری بەردەوامیان بۆ سەرخستنی کار و پڕۆژەی ڕێکخراوەکەیان و پوختەیەکی لەسەر کاروچالاکییه‌كانیان  خستەڕوو