Skip to the content

هەواڵەکان

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە (بەوەکالەت) پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە عێراق کرد

لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆز خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

کونسوڵی گشتیی تازەی ڕووسیا لە هەرێم دەستبەکار بوو

ڕێبەر ئەحمەد پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

کونسوڵى گشتیی نوێى کوێت سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد

لەکۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایە سەر پەیوەندى دۆستانەى نێوان کوێت و عیراق و هەرێمى کوردستان و رۆڵى کونسوڵگەرى گشتیی کوێت لە هەولێر لە ماوەى رابردوو لە پێشکەشکردنى هاوکارى مرۆیى و بەرەوپێشتر بردنى پەیوەندییەکان، بەرز نرخێندرا.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە (بەوەکالەت) پێشوازى لە کونسوڵى گشتیی کۆمارى تورکیا کرد

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسیی عێراق و هەرێمى کوردستان و دۆزینەوەی دەرچەیەکی سیاسی بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی ناوچەکە تێیکەوتووە.

ماڵئاواییکردنی بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان

ەکۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایەسەر دوا پێشهاتە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و پرۆسەی چاکسازی بەردەوام بۆ پێشخستنی پرۆسەی دێمۆکراسی لەناوچەکە و بەرەوپێشبردنی ئەم ئەزموونە. 

هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا پەیوەندییەکانیان بەرەو پێشەوە دەبەن

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کونسوڵی کۆماری ئەرمینیا لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە جۆراوجۆرەکان گفتوگۆیان کرد.

کونسوڵى گشتى نوێى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان دەستبەکار بوو

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە (بەوەکالەت) پێشوازى لە کونسوڵى گشتى نوێى ئەمریکا لە هەولێر و شاندى یاوەرى کرد. ناوبراو، خۆشحاڵى خۆى دەربڕى لە هەرێمى کوردستان و ئەو پێشوازییە گەرمەى لێى کراوە و ئاماژەى بە پەیوەندى دۆستانەى نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستاندا.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە (بەوەکالەت) پێشوازى لە باڵیۆزى ژاپۆن لە عێراق کرد

باڵیۆزى ژاپۆن ئاماژەى بە سەقامگیرى و ئارامى و بەرەوپێشچوونی هەرێمى کوردستان لەزۆر لایەنەوە کرد. هاوکات ئاماژەى بە هاوکارییەکانى ژاپۆن لە عێراق و هەرێمى کوردستان لەرێگەى ئاژانسەکانی حکومەتى ژاپۆن و رێکخراوە ناحکومیەکان و نەتەوە یەکگرتووەکانیش، کرد.

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کونسوڵی گشتی هۆڵەندا کۆبونەوە

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هانس ئاکربۆم، کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەولێر کۆبۆوە. لە دیدارێکدا تیشکیان خستە سەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوولا .

سه‌فین دزه‌یی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی دەزگای گشتیی کاروباری مین له‌ هه‌رێم ده‌كات

له‌ دیدارێكدا، جه‌خت له‌ كار و هاریكاری نێوان فه‌رمانگهی پەیوەندییەکانی دەرەوە‌ و ده‌زگای مین كرایه‌وه‌، و تیشك خرایه‌ سه‌ر گرنگیی په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر و نزیكتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.