ڕۆژى یەکشەممە ٧ى سێپتەمبەرى ٢٠٢٥، کونسوڵى گشتيى نوێى هەنگاریا لە هەرێمى كوردستان، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فهرمانگهوه پێشوازی لێ کرا.
هەواڵەکان
ئەو 25 گەنجە کوردەى لە لیبیا ئازاد کران لە داهاتوویەکى نزیکدا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان
ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لەسەر ڕاسپاردە و پشتگیریی مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕێکارەکانى گەڕانەوەى ئەو گەنجانە بۆ هەرێمى کوردستان تەواوکران و پاسپۆرت و تیکتى گەڕانەوەیان بۆ دابین کرا.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسى تازەى ڕێکخراوى یونیسکۆ لە عێراق کۆ بووەوە
ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥،بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ بەرپرسى تازەى ڕێکخراوى یونیسکۆ لە عێراق کۆ بووەوە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیيەکانی دەرەوە پێشوازى له بەرپرسی نووسینگەی بازرگانی و ئابووريی باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە هەرێمى كوردستان کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ى ئابى ٢٠٢٥، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەرپرسی نوێی نووسینگەی بازرگانی و ئابووريی باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە هەرێمى كوردستان، ڤاسیل ڤاسیلێڤ، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەوه پێشوازی لێ کرا.
بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە
ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ ئابی ٢٠٢٥، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
بە هەوڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە 25 کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا ئازاد دەکرێن و دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان
بە هەوڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە 25 کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا ئازاد دەکرێن و دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانى تورکیا کرد
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانى تورکیا و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و پەرلەمانتاری ئەو پارتە کرد.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ باڵیۆزی کوێت لە عێراق کۆ بووەوە
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە باڵیۆزى وڵاتى کوێت لە عێڕاق و هەڵسوڕێنەرى کاروبارى کونسوڵگەریی گشتیى کوێت لە هەرێم کرد.
بە ئامادەبوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت "گەورە هۆم ستۆری ئاشڵی" لە هەولێر کرایەوە
بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، ستیف ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە میوانان، گرووپی دیوان مەراسیمێکی بۆ کردنەوەی گەورە هۆم ستۆری ئاشڵی، لە هەولێر ئەنجام دا.